Sunday, June 10, 2012

له‌ سێداره‌یان دام


ئیلاهی! خودا و خودانی من
ته‌نیام و له‌نێوه‌ندی ئاگرام
شەهیدانی شيرناخ
شەهیدانی شيرناخ
نوزه‌ی مه‌زڵومیم به‌ تۆ نه‌بێ به‌ كه‌س ناگات
هه‌رتۆی گوێ بیست و هانا و هاوارمان

خودای من!
ده‌ من چ بكه‌م؟
ده‌مێكه‌ ئه‌ندامانی له‌شم ده‌مخۆن
جه‌سته‌م خه‌ریكه‌ له‌ سته‌م نوقم ئه‌بێ
دۆستم لێ بونه‌ گورگه‌مێش و
جیرانیشم هه‌ر ڕۆژه‌ و پارچه‌یه‌كم لێ ده‌بڕێ


ئیلاهی! ئه‌ی ئه‌زیزم
له‌م بیابانه‌ به‌ قه‌د ته‌نیایی تۆ ته‌نیام
تۆ و ته‌نیایی خۆت، چی دی ته‌نیا جێم مه‌هێڵه‌
ده‌ستی سۆزتم بۆ درێژ كه‌
مه‌هێڵه‌ چیدی هه‌ڵوه‌رێم

په‌شێو مه‌جید




No comments:

Post a Comment

كۆمێنتت چیه‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌