Monday, July 23, 2012

بۆ له‌كاتی توره‌بوون هاوار ده‌كه‌ین؟



نوسینی: پاولۆ كۆیلو
وه‌رگێڕانی: په‌شێو مه‌جید 

مامۆستایه‌ك له‌ قوتابیه‌كانی خۆی پرسی، بۆچی له‌كاتی توره‌بوون هاوار ده‌كه‌ین؟ بۆ خه‌ڵك له‌وكاته‌ی هه‌ڵده‌چن به‌سه‌ر یه‌كدی هاوار ده‌كه‌ن؟
قوتابیه‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك بیریان كرده‌وه‌، یه‌كێكیان ووتی "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وكاته‌دا ئێمه‌ ئارامیمان له‌ده‌ست ده‌ده‌ین، بۆیه‌ هاوار ده‌كه‌ین".
به‌ڵام بۆ ده‌بێ هاوار بكه‌ین له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌سه‌ له‌ پاڵته‌؟ ئه‌ی ناكرێ به‌ده‌نگێكی هێمن قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ؟ هاواركردن بۆ؟ له‌ كاتی توڕه‌ بوون؟
قوتابیه‌كان هه‌ندێ وه‌ڵامی تریان دا به‌ڵام ئه‌و وه‌ڵامانه‌ به‌س نه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستا قه‌ناعه‌تی پێیان بێ.
له‌كۆتاییدا‌ خۆی گوتی
" له‌وكاته‌ی دوو كه‌س له‌یه‌ك توڕه‌ ده‌بن، مه‌ودای نێوان دڵیان مه‌ودایه‌كی دوور و درێژه‌‌، بۆیه‌ بۆئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و مه‌ودایه‌ كه‌م بكه‌نه‌وه‌ و گوێبیستی یه‌كدی بن ده‌بێ هاوار بكه‌ن. هه‌ر چه‌ندی زیاتر توڕه‌بن ده‌بێ به‌ هێزتر هاوار بكه‌ن به‌ هۆی زۆری مه‌ودای نێوانیان".
مامۆستا ئه‌م جاره‌ پرسیارێكی تری كرد و ووتی
ئه‌ی ئه‌و كاته‌ی دوو كه‌س یه‌كتریان خۆشه‌وێ چی؟ بۆ ئه‌وان به‌سه‌ر یه‌كتر هاوار ناكه‌ن؟
نه‌ك هه‌ر هاوار ناكه‌ن به‌ڵكو زۆر به‌ هێمنی ده‌دوێن!! چونكه‌ دڵه‌كانیان زۆر له‌ یه‌كتریه‌وه‌ نزیكن، مه‌ودای نێوانیان زۆر كه‌مه‌ و له‌یه‌كه‌وه‌ نزیكن.
له‌ كۆتاییدا ووتی
ئه‌ی ئه‌وكاته‌ی زیاتر له‌وه‌ش یه‌كتریان خۆشه‌وێ، چی؟
له‌و كاتانه‌ نادوێن، قسه‌ش ناكه‌ن، ته‌نها چرپه‌یان دێ و له‌ خۆشه‌ویستیه‌كه‌یان قوڵتر و به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌.
هه‌تاكو وای لێ دێت له‌ كۆتاییدا پێویستیان به‌و چرپه‌یه‌ش نابێ، ته‌نها سه‌یری یه‌كدی ده‌كه‌ن و له‌ یه‌كتری تێده‌گه‌ن.
خۆشه‌ویستی ئاوایه‌، كاتێ دوو كه‌س یه‌كتریان خۆشه‌وێ ئاوا پابه‌ندی یه‌كدین و نزیكن له‌یه‌كه‌وه‌.

ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ سایتی یه‌كتاپه‌رستی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌


No comments:

Post a Comment

كۆمێنتت چیه‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌