Sunday, July 29, 2012

نامۆیەک

چەند مانگێک پێش ئەوەی من چاو بۆژیان هەڵێنم،باوکم چاوی بە کەسێ کەوتبوو کەلەوکاتەدا کەسێکی نوێ و تازە بوو ڕووی لە شارەکەمان (تێنسی)کردبوو.هەر لەسەرەتاوە باوکم زۆر حەزی بەو میوانە سەرنج ڕاکێشە تازە هاتووەی کرد و هەر زوو  بانگهێشتی کرد بۆ ئەوەی لەگەڵ ئێمە ژیان بەسەر ببات و لەگەڵمان بژیێت.ئەو میوانە نامۆیەش زۆر بەپەلە و بێ بیرکردنەوە  داواکەی باوکمی قەبوڵ کردولەدوای چەند مانگێک  ئەو بەخێرهاتنی منی کرد بۆ ژیان و دنیا.
کە گەورە بووم هەرگیز لە شوێنی ئەو کەسە نامۆیەم نەپرسی  لەناو خێزانەکەمان،لە تەمەن و لە عەقڵ و هۆشی ئەو کاتەم هەر کەسە و شوێنی خۆی هەبوو لەلام ،براکەم (یوسف) پێنج ساڵان بوو،برا گەورەم بوو نمونە و پێشڕەوی من بوو، (سامیە) خوشکە
بچوکەکەم هەلی ئەوەی پێدیارمەتی دام فێری یاری (بیگ برەزە)بم و فێری هونەری فێڵکردنی کردم . دایک و باوکم مامۆستا بوون،دایکم فێری کردم خودام خۆش بوێ و باوکیشم فێری کردم گوێڕایەڵی بکەم. بەڵام کەسە نامۆکە چیڕۆک گێڕەوەی ئێمە بوو لە توانای دابوو خۆشترین چیڕۆکەکانمان بۆ بچنێ،چیڕۆکی سەرکەشی،نادیار،کومێدی و پێکەنیناوی.ئەمانە گفتوگۆی  ڕۆژانەی بوون.هەموو ئێوارەیەک سەرنجی ئەم خێزانی ئێمەی بەلای خۆی ڕادەکێشا بۆ چەند سەعاتێک بەردەوام دەبوو لە چیڕۆک و قسەکانی،هەموو شتێکی دەزانی،گەر بمویستایە لەبارەی سیاسەت،مێژوو،زانست شتم بزانیایە ئەو دەیزانی.لە ڕابردوو شارەزای هەبوو لە ئێستاش جۆرە تێگەیشتنێکی هەبوو،ئەو وێنانەی کە ئەو دەیانی کێشا کە لەبارەی ژیانەوە بوون یان دەی گریاندم یان وە پێکەنینی دەخستم کاتێ کە سەیرم دەکردن.ئەو هەروەکو هاوڕێیەک وابوو بۆ خێزانەکەمان.
ئەو بوو بۆیەکەم جار من و باوکم و یوسفی برد بۆ سەیرکردنی یاری بەیس بۆڵ،هەمیشە هانی دەداین سەیری  فیلم بکەین و هەتا ئامادەکاریشی بۆ دەرکردین بۆ ئەوەی چەند کەسایەتیەکی ناودارمان پێ بناسێنێ . کەسە نامۆکە قسەکەرێکێ هەمیشەیی بوو هەرگیز لە قسەکردن نەدەوەستا.باوکم زۆر گوێی پێنەدەدا بەڵام دایکم هەندێک جار بەهێمنی هەڵدەسا و (لەو کاتەی ئێمە هەموو سەرگەرم و مەستی چیڕۆکەکانی دەبووین) دەچویە ژوورەکەی خۆی و دەستی دەکرد بەخوێندنەوەی قورئان.
ئێستا من دەپرسم ئایا دەبێ  قەت دایکم دوعای بۆئەوە نەکردبێ کە ئەو کەسە نامۆیە جێمان بێڵێ؟  باوکم ئەو خێزانەی بە ئاکار و ڕەوشتی پتەو و بەهێز پەروەدەکرد و گەوەرەی کرد بەڵام ئەم کەسە نامۆیە هەرگیزهەستی بە شەرمەزاری نەدەکرد بۆ ئەوەی ریِزیان لێ بگەرێت،بۆ نمونە لەو ماڵەی ئێمەدا قسەی قۆڕوبێ مانا ڕێگەی پێ نەردا بوو حەتتا لە ئێمەوەش ،لە هاوڕێکانمان یان لە هەرزەکاران ەوە، میوانە هەمیشەییەکەی ئێمە جارجارە ووشەی وای بەکار دەهێنا کە گوێچکەی منی کاس دەکرد و باوکمیشی شەرمەزار دەکرد.ئەوەندەی من بیزانم ئەو کەسە نامۆیە هەرگیز بەرهەڵستی نەکردوەو بەرەنگاری نەکردووە.باوکم لەماڵەەوە ڕێگەی بە بەکارهێنانی کحول نەدەدا حەتتا بۆ چێشتلێنانیش،بەڵام ئەو کەسە نامۆیە وای هەست دەکرد کە ئێمە پێویستمان بە توشبونی هەیە و ڕێگەکانی تری ژیانی پێ نیشان دەداین و ڕێگەی بۆ خۆش دەکردین،بیرەی پێشکەش دەکردین و بەزۆریش خوادنەوە کحولیەکانی تری پێدەداین.جگەرەی لە پێش چاو خۆش و بەتام دەکردین بەشێوەیەک باسی دەکرد کە ئێمە حەزمان پێی دەکرد،زۆر ئازادانە،زۆر زۆر ئازادانە باسی سێکسی دەکرد،قسە و تێبینیەکان زۆر ڕوون و ئاشکرا بوون،هەندێ جار بەلاوەکی باسی دەکرد و بەشێوەیەکی گشتیش بێزارکەر بوون.ئێستا دەزانم کە ئەو زاراوەو ووشانەی پەیوەندی نێوان ژن و مێرد لەلایەن ئەوکەسە نامۆیەوە بوو فێری بووم کاریگەری لەسەرم دروستکرد.
هەر کە ئاوڕێکم دایەوە ئەوسا دەرکی ئەوەم کرد کە خودا ڕەحمی بەئێمە کردووە ئەو کەسە نامۆیە چیتر کاریگەری لەسەر بەجێنەهێشتوین و سەلامەتین .جارناجار دژی ئاکار و ڕەوشتەکانی دایک و باوکم دەوەستایەوە هێشتا زۆر بەدەگمەنی تەریق دەبویەوە و هەستی بەشەرمەزاری دەکرد یاخود داوای ڕۆیشتن یا جێهێشتنی ئەو ماڵەی کردبایە . زیاتر لە 30 ساڵ تێپەڕی کرد هێشتا ئەوکەسە نامۆیە لەناومان هەرماوە و دەبینی لە سوچێکا دانیشتووە و چاوەڕێی کەسێ دەکا گوێی بۆ قسەکانی بگرێ یان سەیری وێنەکانی بکات کە دەیانی کێشێ.
ئێستا لەوانەیە تۆ بپرسی دەبێ ئەو کەسە کێ بێ و ناوی چی بێ؟؟
ئێمە گشتمان پێی دەڵێین   تەلەفزێون   !!!

         
بەکوردیکردنی
په‌شێو مه‌جید

No comments:

Post a Comment

كۆمێنتت چیه‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌