Friday, April 26, 2013

سه‌دا 28ی قوتابیانی زانكۆ هه‌فتانه‌ كتێبێك ده‌خوێننه‌وه‌


سه‌دا 28ی قوتابیانی زانكۆ  هه‌فتانه‌ كتێبێك ده‌خوێننه‌وه‌

هاوڕێیانی كتێب

به‌ پێی ئه‌و ڕاپرسیه‌ كوردستانیه‌ی كه‌ گروپی هاوڕێیانی كتێب و ئنستتوتی كوردستان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ ناو قوتابی و خوێندكارانی زانكۆكانی كوردستان ئه‌نجامیان دا كه‌ ڕاپرسیه‌كه‌ له‌ 1000 فۆرم پێكهاتبوو و سنوری پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆكی گرته‌وه‌. ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی له‌ 23ی4ی 2013 هاوكات له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانی كتێب بڵاوكرایه‌وه‌. له‌ ڕاپرسیه‌كه‌ هاتووه‌ كه‌ له‌ سه‌دا 55ی خوێندكار و قوتابیانی زانكۆ ده‌خوێننه‌وه‌ و هاوڕیی كتێبن. بێگومان مه‌به‌ست تیایدا خوێندنه‌وه‌ی كتێبی به‌ده‌ر له‌ ئه‌رك و واجبی خۆیانه‌. گومانی تێدا نیه‌ ئه‌مه‌ شتێكه‌ جێی خۆشحاڵی و دڵخۆشیه‌ كه‌ 55 قوتابی له‌ هه‌ر 100 قوتابیه‌ك كتێب بخوێنێته‌وه‌ و خوێنه‌ر بێت و له‌ هه‌مان كات جێی سه‌رسوڕمانه‌ چونكه‌ ئه‌مه‌ جێی ته‌وه‌قوع و پێشبینی هیچ كه‌سێ نیه‌ كه‌ ئه‌م ڕێژه‌ زۆره‌ی قوتابی هاوڕێ و دۆستی كتێب بن و كاتیان به‌ ده‌م خوێندنه‌وه‌ی كتێب به‌سه‌ر به‌ن. بۆیه‌ شتێك لێره‌ هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ ڕوون بكرێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ پرسیاری دووه‌می ئه‌م ڕاپرسیه‌ هاتووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ده‌خوێنیته‌وه‌ به‌ چه‌ند (ماوه‌) كتێبێك ته‌واو ده‌كه‌یت؟  واته‌ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌مت (به‌ڵێ)یه‌ كه‌ ئه‌ویش پرسیاری (ئایا ده‌خوێنیته‌وه‌؟) بوو ئه‌نجا به‌ چه‌ند ماوه‌ كتێبێك ته‌واو ده‌كه‌یت؟ كه‌ دره‌ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌یه‌

Thursday, April 25, 2013

بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ مامۆستایه


په‌شێو مه‌جید

ڕۆژ، ڕۆژی دوایی و لێپرسینه‌وه‌یه‌ له‌ مه‌یدانی مه‌حشه‌ردا. هه‌ركه‌سه‌ و دێت و پرسیاری كار و عه‌مه‌لی دنیای لێده‌كرێت
به‌وه‌ی كه‌ چی ئه‌نجام داوه‌ به‌ چاكه‌ تاوه‌كو له‌م ڕؤژه‌ ڕه‌شه‌دا وبه‌ فریای بێت و ببێته‌ فریادڕه‌سی بۆ نه‌جاتدانی، لێپرسینه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كرێت سه‌ره‌تا له‌ ئه‌ندازیاره‌ وه‌ ده‌ست پێده‌كه‌ن و لێی ده‌پرن فه‌رموو كاكی ئه‌ندازیار بزانین تۆ چیت كردوه‌ و چیت ئه‌نجام داوه‌ تاوه‌كو خۆتی پێ قوتار بكه‌ی له‌م ئاگره
ئه‌ویش ئه‌ڵێ: "من له‌ ژیانی سه‌ر دنیام باشه‌ی زۆرم ئه‌نجام داوه‌ چه‌ندان بینایه‌م به‌ خێر دیزاین كردوه‌ و كاری هه‌نده‌سی چه‌ند پرڕۆژه‌یه‌كم كردوه‌ بۆ گه‌نجان تاوه‌كو تیایدا بحه‌وێنه‌وه‌و ...... ئه‌وه‌نده‌ جاره‌ كاره‌بای ئه‌و ماڵه‌ و ئه‌و ماڵه‌م به‌لاش به‌ستا... " جا ئام به‌م شێوه‌یه‌ كاكی ئه‌ندازیار قسه‌كانی كردو به‌ڕێكرا ئه‌م جاره‌ سه‌ره‌ی دكتۆر هات
فه‌رموو كاكی دكـتۆر تۆ پێمان بڵێ چی باشت ئه‌نجام داوه‌؟

Wednesday, April 17, 2013

كراسێك بپۆشه‌ ، ئاوێنه‌ شه‌رمه‌زار كات


‌سوده‌كانی خوێندنه‌وه‌ له‌ یه‌كه‌م  كتێبه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات كه‌ مناڵێ گوێی لێ ده‌بێ و له‌ ته‌مه‌نی منداڵیدا به‌رده‌وام ده‌بێ و به‌ ژیانی ئه‌م كه‌سه‌ تێپه‌ڕ ده‌بێ تا كۆتایی ته‌مه‌نی .
كراسێك بپۆشه‌ ، ئاوێنه‌ شه‌رمه‌زار كات
لێره‌ 10 سودی خوێندنه‌وه‌ ده‌نووسین ، 10 هۆ پیشان ده‌ده‌ین  كه‌ بۆچی خوێندنه‌وه گرنگه‌ و بۆ ده‌بێ ئێمه‌ بخوێنینه‌وه‌؟
1.      ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌خوێننه‌وه‌ ، له‌ خوێندنه‌وه‌ باشتر و باشتر ده‌بن. گومانی تێدا نیه‌ ئه‌نجام دان و كردنی كارێك به‌ به‌رده‌وامی ده‌رئه‌نجامی باشترینه‌ له‌و كاره‌ . خوێندنه‌وه‌ش به‌ به‌رده‌وام و خۆڕاگری له‌ سه‌ری خوێنه‌رێكی باشت لێ ده‌رده‌چوێنێ .
2.      خوێندنه‌وه‌ ڕاهێنان به‌ مێشك ده‌كات . خوێندنه‌وه‌ ئه‌ركێكی ئاڵۆزه‌ بۆ مێشكی مرۆڤ له‌ چاو زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ئه‌ركه‌كانی تر . خوێندنه‌وه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی مێشك به‌هێز ده‌كات و په‌یوه‌ندی نوێ دروست ده‌كات.
3.      خوێندنه‌وه‌ كۆبیر (تركیز) باشتر ده‌كات . خوێنه‌ر له‌ كاتی خوێندنه‌وه‌ به‌ هێمنی و بێده‌نگی دائه‌نیشێ و كۆبیری ده‌خاته‌ سه‌ر  ئه‌و چیڕۆكه‌ی یا ئه‌و بابه‌ته‌ی كه‌وا خه‌ریكی خوێدنه‌وه‌یه‌تی . ئه‌گه‌ر ئه‌م كاری خوێندنه‌وه‌یه‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت له‌ ژیانی مرۆڤدا ئه‌وا ئه‌م مرۆڤه‌ توانای بیر هێشتنه‌وه‌ و بیر خستنه‌ سه‌ر بابه‌تێك له‌ كاتێكی دیاریكراودا  زیاترو به‌هێزتر ده‌بێ .
4.      خوێندنه‌وه‌، ئه‌وه‌ فێری مرۆڤ ده‌كات كه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری و له‌ ده‌ره‌وه‌ی خۆیه‌تی . له‌ ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ مرۆڤ به‌ خه‌ڵك و شوێن و ڕووداوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌زانێ . تووشی بیرو باوه‌ڕی جیاواز ده‌بێ ده‌رباره‌ی جیهان، كه‌ زۆر جیاوازه‌ له‌و بیره‌ باوه‌ڕه‌ی ده‌وورو به‌ری. ئه‌و جۆره‌ی خۆی ، خه‌ڵك و ده‌وروبه‌ری له‌ جیهان گه‌یشتبوون له‌ كتێبه‌كان نابینێته‌وه‌ . ئه‌م پێزانین و فێربوونه‌ش پێشینه‌یه‌كی زانیاری به‌هێزی پێ ده‌به‌خشێ كه‌ یارمه‌تی ده‌دات ژیان و گوزه‌رای جیاوازتر له‌وه‌ی پیشتر و باشتر له‌وه‌ی پێشتر بگوزه‌رێنێ.