Friday, April 26, 2013

سه‌دا 28ی قوتابیانی زانكۆ هه‌فتانه‌ كتێبێك ده‌خوێننه‌وه‌


سه‌دا 28ی قوتابیانی زانكۆ  هه‌فتانه‌ كتێبێك ده‌خوێننه‌وه‌

هاوڕێیانی كتێب

به‌ پێی ئه‌و ڕاپرسیه‌ كوردستانیه‌ی كه‌ گروپی هاوڕێیانی كتێب و ئنستتوتی كوردستان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ ناو قوتابی و خوێندكارانی زانكۆكانی كوردستان ئه‌نجامیان دا كه‌ ڕاپرسیه‌كه‌ له‌ 1000 فۆرم پێكهاتبوو و سنوری پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆكی گرته‌وه‌. ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی له‌ 23ی4ی 2013 هاوكات له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانی كتێب بڵاوكرایه‌وه‌. له‌ ڕاپرسیه‌كه‌ هاتووه‌ كه‌ له‌ سه‌دا 55ی خوێندكار و قوتابیانی زانكۆ ده‌خوێننه‌وه‌ و هاوڕیی كتێبن. بێگومان مه‌به‌ست تیایدا خوێندنه‌وه‌ی كتێبی به‌ده‌ر له‌ ئه‌رك و واجبی خۆیانه‌. گومانی تێدا نیه‌ ئه‌مه‌ شتێكه‌ جێی خۆشحاڵی و دڵخۆشیه‌ كه‌ 55 قوتابی له‌ هه‌ر 100 قوتابیه‌ك كتێب بخوێنێته‌وه‌ و خوێنه‌ر بێت و له‌ هه‌مان كات جێی سه‌رسوڕمانه‌ چونكه‌ ئه‌مه‌ جێی ته‌وه‌قوع و پێشبینی هیچ كه‌سێ نیه‌ كه‌ ئه‌م ڕێژه‌ زۆره‌ی قوتابی هاوڕێ و دۆستی كتێب بن و كاتیان به‌ ده‌م خوێندنه‌وه‌ی كتێب به‌سه‌ر به‌ن. بۆیه‌ شتێك لێره‌ هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ ڕوون بكرێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ پرسیاری دووه‌می ئه‌م ڕاپرسیه‌ هاتووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ده‌خوێنیته‌وه‌ به‌ چه‌ند (ماوه‌) كتێبێك ته‌واو ده‌كه‌یت؟  واته‌ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌مت (به‌ڵێ)یه‌ كه‌ ئه‌ویش پرسیاری (ئایا ده‌خوێنیته‌وه‌؟) بوو ئه‌نجا به‌ چه‌ند ماوه‌ كتێبێك ته‌واو ده‌كه‌یت؟ كه‌ دره‌ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌یه‌
له‌ %28.7 (158 كه‌س له‌ كۆی 1000) ووتویانه‌ كه‌ هه‌فتانه‌ كتێبێك ته‌واو ده‌كه‌ین
له‌
%46.2  (254 كه‌س له‌ كۆی 1000) ووتو‌یانه‌ كه‌ مانگانه‌
له‌ %13.1 ( 72 كه‌ له‌ كۆی 1000) ووتویانه‌ وه‌رزانه‌
له‌ %10 (55 كه‌س له‌ كوۆی 1000) ووتویانه‌ ساڵانه‌
شایانی باسه‌ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ له‌ 11 فۆرم به‌تاڵه‌ واته‌ 11كه‌س وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌یان نه‌داوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 2%.

3 comments:

  1. هاوەری ئەو ریژەی جیگای براو نییە ئەگەر بێت من نازانم بۆ ئەو خوینەران نابینم لە زانکودا

    ReplyDelete
  2. كاك ئاواره‌ ئه‌م كاته‌ت باش
    من خۆم یه‌كێك بوم له‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵسان به‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ و چه‌ند زانكۆیه‌ك بۆ من دانرابون ڕاپرسیه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجام بده‌م و له‌ هه‌ڵاوێریش به‌شدار بوم. به‌ڵام منیش وه‌كو تۆ لام سه‌یره‌ كه‌ ئه‌م ڕێژه‌یه‌ خوێنه‌ر بن

    زۆر سوپاس بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری بویت

    ReplyDelete
  3. ئه‌مه‌ش هه‌واڵه‌كه‌یه‌
    له‌ چه‌ند سایتی تریش بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
    http://www.hewrepress.com/x_news.aspx?id=71&jor=hawal&f=gishty#.UXwaWpfiwCV.facebook

    ReplyDelete

كۆمێنتت چیه‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌