Thursday, April 25, 2013

بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ مامۆستایه


په‌شێو مه‌جید

ڕۆژ، ڕۆژی دوایی و لێپرسینه‌وه‌یه‌ له‌ مه‌یدانی مه‌حشه‌ردا. هه‌ركه‌سه‌ و دێت و پرسیاری كار و عه‌مه‌لی دنیای لێده‌كرێت
به‌وه‌ی كه‌ چی ئه‌نجام داوه‌ به‌ چاكه‌ تاوه‌كو له‌م ڕؤژه‌ ڕه‌شه‌دا وبه‌ فریای بێت و ببێته‌ فریادڕه‌سی بۆ نه‌جاتدانی، لێپرسینه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كرێت سه‌ره‌تا له‌ ئه‌ندازیاره‌ وه‌ ده‌ست پێده‌كه‌ن و لێی ده‌پرن فه‌رموو كاكی ئه‌ندازیار بزانین تۆ چیت كردوه‌ و چیت ئه‌نجام داوه‌ تاوه‌كو خۆتی پێ قوتار بكه‌ی له‌م ئاگره
ئه‌ویش ئه‌ڵێ: "من له‌ ژیانی سه‌ر دنیام باشه‌ی زۆرم ئه‌نجام داوه‌ چه‌ندان بینایه‌م به‌ خێر دیزاین كردوه‌ و كاری هه‌نده‌سی چه‌ند پرڕۆژه‌یه‌كم كردوه‌ بۆ گه‌نجان تاوه‌كو تیایدا بحه‌وێنه‌وه‌و ...... ئه‌وه‌نده‌ جاره‌ كاره‌بای ئه‌و ماڵه‌ و ئه‌و ماڵه‌م به‌لاش به‌ستا... " جا ئام به‌م شێوه‌یه‌ كاكی ئه‌ندازیار قسه‌كانی كردو به‌ڕێكرا ئه‌م جاره‌ سه‌ره‌ی دكتۆر هات
فه‌رموو كاكی دكـتۆر تۆ پێمان بڵێ چی باشت ئه‌نجام داوه‌؟

دكتۆر به‌ ترسه‌وه‌ ده‌ست به‌ قه‌سه‌كانی ده‌كات و ده‌ڵێ
"قوربان من له‌ ژیانمدا چاكه‌ی زۆرم كردووه‌، چه‌ندان جار نه‌خۆشم به‌ڕێ كردوه‌ بێ ئه‌وه‌ی پاره‌ی لێ وه‌ربگرم
چه‌ندین عه‌مه‌لیاتی خه‌ته‌رم كردوه‌ و له‌ مردن ڕزگارم كردون و عیاده‌یه‌كی خێرحوازیم دناوه‌ و له‌ چه‌ندانی كه‌ش به‌شداریم كردوه‌ و ...." ئه‌میش هه‌روا وه‌كو كاكی ئه‌ندازیار قسه‌كانی ته‌واو كرد و به‌ڕێ كرا
جا هه‌مووخاوه‌ن پیشه‌كانی تر به‌م شێوه‌یه‌ هاتن و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كرا و به‌ڕێ كران
تاوه‌كو له‌ كۆتایی و دوای هه‌مان سه‌ره‌ی مامۆستا گه‌شت و مامۆستاش به‌ هێمنی هاته‌ پێش و به‌ په‌رۆشیه‌وه‌ لێیان پرسی
جه‌نابی مامۆستا! تۆ له‌و دنیا چیت ئه‌نجام داوه‌ تاوه‌كو له‌م چه‌رمه‌سه‌ری و ده‌ردی سه‌ریه‌ نه‌جاتت بی؟
مامۆستا وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و گوتی: ڕاستی من چ شتێكی وام ئه‌نجام نه‌داوه‌، ته‌نها یه‌ك شت نه‌بێ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌
هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ پێش منه‌وه‌ ڕۆیشتن، هه‌مووی من پێم گه‌یاندون و دروستم كردوون

تێبینی: یه‌كێ له‌ هاوڕێكانم له‌ خڕبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌سه‌ر بابه‌تی ئیمان قسه‌ی بۆ ده‌كردین ئه‌م چیڕۆكه‌ی بۆ گێڕاینه‌وه‌‌

No comments:

Post a Comment

كۆمێنتت چیه‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌