Wednesday, May 29, 2013

په‌روه‌رده‌ په‌رجووه‌ (موعجیزه‌)یه

په‌روه‌رده‌ په‌رجووه‌ (موعجیزه‌)یه

په‌شێو مه‌جید
په‌روه‌رده‌ په‌رجووه‌ (موعجیزه‌)یه

په‌روه‌رده‌ په‌رجووه‌ (موعجیزه‌)یه


هه‌میشه‌ قوتابی وا ده‌ڕوانێته‌ مامۆستاكه‌ی كه‌ ئه‌و پێشه‌نگ و نمونه‌یه‌ بۆ ئه‌و، بۆیه‌ ئه‌ویش هه‌وڵی ته‌واوی خۆی ده‌ده‌ات وه‌كو مامۆستاكه‌ی بێت.
جا ئه‌گه‌ر بێتو ئه‌و مامۆستایه‌ ڕۆڵیكی نه‌خوازراو و نادروستی هه‌بێ ئه‌وا ده‌بێ تۆ ده‌ست له‌ داهاتوی ئه‌م مناڵه‌ یا ئه‌و قوتابیه‌ بشۆی , جا له‌سه‌ر مامۆستا پێویسته‌ , هه‌ر ده‌بێ كه‌ واش بێ،

Tuesday, May 28, 2013

هه‌ڵه‌كردن له‌ چۆنیه‌تی پرسیار دانان

هه‌ڵه‌كردن له‌ چۆنیه‌تی پرسیار دانان

په‌شێو مه‌جید


هه‌ڵه‌كردن له‌ چۆنیه‌تی پرسیار دانان

دوێنێ، كاری خودا كه‌مێ نه‌ساغ بوم. منیش له‌ شوێنی مانه‌وه‌م بۆ ماڵی خوشكم گه‌ڕامه‌وه‌ چونكه‌ وام لا باش كه‌ له‌و جۆره‌ بارودۆخه‌ باشتره‌ له‌وێ بمێنمه‌وه‌. كه‌ خوشكزاكه‌م گه‌ڕایه‌وه‌ و پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی نیشاندام، كه‌ تاقیكردنه‌وه‌ وانه‌ی زمانی ئینگلیزی بوو. به‌داخه‌وه‌ كه‌ سه‌یری پرسیاره‌كانم كرد، هه‌نێ هه‌ڵه‌ی به‌چاو و دیاری تێدابوو كه‌ به‌چاوی سه‌ر ده‌بینران. نازانم تا چه‌نده‌ مامۆستاكه‌ له‌ هونه‌ری پرسیاردانان شاره‌زایه‌ به‌ڵام به‌ڕاستی چۆنیه‌تی پرسیاردانان به‌لایه‌نێكی زۆر گرنگی پڕۆسه‌كانی فێربوون و فێركردن داده‌نرێت. ئێمه‌ له‌ كۆلێژ بۆ ماوه‌ی ساڵێك وانه‌یه‌كمان هه‌بوو  تایبه‌ت به‌ چۆنیه‌تی پرسیار دانان، هه‌ر له‌ جۆری پرسیار و گرنگی به‌داوی یه‌كتر دانانی پرسیاره‌كان و سود و زیانی جۆری پرسیاره‌كان (ئه‌م جۆری پرسیاره‌ چ جۆره‌ خراپیه‌ك و باشیه‌كی هه‌یه‌) و به‌ هه‌ند وه‌رگرتنی لایه‌نی ده‌روونی فێرخواز له‌ كاتی دانانی پرسیار و چه‌ندان بابه‌تی تر باس ده‌كران، كه‌ سوپاس بۆ خوا بۆ من كه‌ڵك و سودێكی زۆری هه‌بوو.

Tuesday, May 21, 2013

سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی کوردستان


سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی ئێمه

په‌شێو مه‌جید



سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی کوردستان
سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی کوردستان
لەم بابەتە له‌چه‌ند خاڵێكدا باسی نوقوستانی و سه‌قه‌تیه‌كانی سیسته‌می په‌روه‌رده‌مان ده‌كه‌م به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ خۆم تێوه‌ی فكریمه‌ و به‌ عه‌قڵی كڵۆڵم داهاتووه‌. ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش بڵێم كه‌ ووڵاته‌ی ئێمه‌ له‌ زۆر لایه‌نه‌وه‌ خه‌ریكه‌ ڕوو ده‌كاته‌ ژیار و پێشكه‌وتن و له‌ جوڵه‌دایه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ كه‌ ئه‌م جوڵه‌یه‌ كیسه‌ڵ ئاسایه‌. مه‌به‌ستی ئێمه‌ش له‌و بابه‌ته‌ باشتركردن و پاڵێكه‌ بۆ ئه‌م جوڵه‌یه‌ و مه‌به‌ستی خراپتركردنی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نییه‌.
جا لێره‌دا له‌چه‌ند خاڵێكدا هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌وه‌ی كه‌ من پێی گه‌یشتووم ئه‌و سه‌قه‌تیانه‌ی سیسته‌می په‌روه‌رده‌مان بخه‌مه‌ ڕوو, وه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌كرێ خاڵی زیاتر و زیاتریش هه‌بێ كه‌ من ده‌ركم نه‌كردبێ یا به‌ بیر كڵۆڵما نه‌هاتبێ.

Sunday, May 12, 2013

به‌سه‌رهاته‌كانی قوتابخانه‌م


به‌سه‌رهاته‌كانی قوتابخانه‌م
سه‌روه‌ت عبدلله
له‌ مانگه‌كانی 12 و 1 ی 2012 و 2013 ، به‌ڕێز سه‌روه‌ت عبدلله له‌ زنجیره‌ به‌سه‌رهاتێكدا به‌سه‌رهاته‌كانی قوتابخانه‌ی خۆی براوكرده‌وه‌، ئه‌منیش به‌هۆی ئه‌وچێژه‌ تایبه‌تیه‌ی له‌و چیرۆكانه‌م ده‌بینی، وه‌ك ئه‌وه‌ی برێی ئه‌و باس له‌ من ده‌كات و چیرۆكی من ده‌گێرته‌وه‌. هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ منیش مامۆستام و سه‌روكارم له‌گه‌ر فێركردن و وانه‌گوتنه‌وه‌یه‌، ئه‌و ئیشه‌ی كاك سه‌روه‌تیشم به‌ ئیشه‌كی په‌روه‌رده‌یی له‌ قه‌ره‌م دا، هه‌ستام به‌ كۆپی كردن و هه‌رگرتنیان له‌كنه خۆم و ئێستاش لۆئه‌وه‌ی خه‌ركی سودیان لێ ببینی، لێره‌دا براویان ده‌كه‌مه‌وه‌. له‌گه‌ر ڕێز و سوپاسم لۆ كاك سه‌روه‌تی, هيوادارم به‌و ئیشه‌ی كردم دری نه‌ڕه‌نجێ.

1.     به‌سه‌رهاتی یه‌كه‌م
رۆژێك مامۆستا ده‌فته‌ری كوردی بۆ سه‌ح ده‌كردم، به‌ ئه‌سپای له‌ جێگه‌ى خۆم هه‌ڵسامه‌وه‌ و چومه‌ پاڵی به‌ نه‌رمی پێموون: مامۆستا ئه‌گه‌ر ده‌فته‌ره‌كه‌ی منت سه‌ح پاندانه‌كه‌ت به‌كاڵی و له‌ سوچێكی وه‌ره‌قه‌كه‌ی بده‌، چونكه‌ ئه‌م ده‌فته‌ره‌م كه‌ ته‌واو بوو ده‌بێت هه‌موو نووسینه‌كانی بكوژێنمه‌وه‌ و بیده‌مه‌ خوشكه‌كه‌شم ئه‌ویش ساڵێك وانه‌ی كوردی خۆیی تێدا بنووسێته‌وه