Wednesday, May 29, 2013

په‌روه‌رده‌ په‌رجووه‌ (موعجیزه‌)یه

په‌روه‌رده‌ په‌رجووه‌ (موعجیزه‌)یه

په‌شێو مه‌جید
په‌روه‌رده‌ په‌رجووه‌ (موعجیزه‌)یه

په‌روه‌رده‌ په‌رجووه‌ (موعجیزه‌)یه


هه‌میشه‌ قوتابی وا ده‌ڕوانێته‌ مامۆستاكه‌ی كه‌ ئه‌و پێشه‌نگ و نمونه‌یه‌ بۆ ئه‌و، بۆیه‌ ئه‌ویش هه‌وڵی ته‌واوی خۆی ده‌ده‌ات وه‌كو مامۆستاكه‌ی بێت.
جا ئه‌گه‌ر بێتو ئه‌و مامۆستایه‌ ڕۆڵیكی نه‌خوازراو و نادروستی هه‌بێ ئه‌وا ده‌بێ تۆ ده‌ست له‌ داهاتوی ئه‌م مناڵه‌ یا ئه‌و قوتابیه‌ بشۆی , جا له‌سه‌ر مامۆستا پێویسته‌ , هه‌ر ده‌بێ كه‌ واش بێ،

یه‌كه‌م: ته‌واو خۆی بۆ وانه‌ گوتنه‌وه‌ومامۆستایه‌تی یه‌كلا بكاته‌وه‌ و دووه‌م: ببێت به‌و كه‌سه‌ی كه‌ ته‌واوی به‌های ئه‌خلاقی و مه‌عنه‌وی له‌ خۆبگرێ.
جا ئه‌لێره‌دا مامۆستا ده‌بێت ووریا بێت و ئاگاداری هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وت و خوڕه‌وشتێكی ڕۆژانه‌ی خۆی بێت، چ له‌ قوتابخانه‌ چ له‌ ماڵ چ له‌ ده‌ره‌وه‌, چونكه‌ به‌ هه‌ڵه‌ داچونی مامۆستا به‌هه‌ڵه‌ داچونی قوتایبه‌كه‌یه‌, جا خۆ خراپتر له‌مه‌شی لێده‌که‌وێته‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌ قوتابیه‌كه‌ هه‌ڵه‌ی مامۆستا به‌ ڕاست تێده‌گات.
به‌ تایبه‌تی له‌ناو پۆلدا, ئه‌وكاته‌ی كه‌ مامۆستا وانه‌ ده‌ڵێته‌وه‌.  ده‌بێت مامۆستا زۆر وریابێت  هه‌وه‌ها ده‌رباره‌ی وانه‌ وتنه‌وه‌ مامۆستا ده‌بێت ئاگادار و شاره‌زای زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ڕێبازه‌كانی وانه‌ ووتنه‌وه‌ بێت كه‌ به‌داخه‌وه‌ مامۆستایانی ئێمه‌ زۆربه‌یان به‌ ڕێبازی كۆن و له‌سه‌ر ڕێبازی هه‌مان مه‌نهه‌جه‌ كۆنه‌كان وانه‌ و مه‌نهه‌جی نوێ ده‌ڵێنه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ئه‌وپه‌ڕی سه‌قه‌تیه‌, جا هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ واده‌كات كه‌ قوتابی و دایك و باوك و كۆمه‌ڵگه‌ش ڕه‌خنه‌ و گله‌یی له‌ ئه‌ركی قوتابخانه‌ و مامۆستایان بگرن , چونكه‌ به‌ر‌هه‌مێكی وایان نیه‌ دیاربێ جگه‌ له‌و به‌رهه‌مه‌ی كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خوله‌كی و بازنه‌یی هه‌موو كۆرسێكی خوێندن هه‌مان به‌رهه‌م و هه‌مان خه‌له‌ل دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌. به‌ بێ هیچ گۆڕان و پێشکه‌وتنێک.

ڕۆڵی مامۆستا له‌ناو پۆلدا له‌وه‌دا بۆ یه‌ك دێته‌وه‌ گه‌ر‌ مامۆستا شاره‌زای ڕێبازه‌ سه‌رده‌میه‌کانی وانه‌ ووتنه‌وه‌ بێت، ئه‌وا له‌ ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو ڕێبازه‌ سه‌رده‌میه‌،  ده‌توانێ خۆی به‌و ژیری و لێزانینه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی ڕێبازێك داماڵێ یاخود وه‌ده‌ست بێنێ كه‌ بزانێ له‌گه‌ڵ قوتابی و پۆله‌كه‌یدا ده‌گونجێ, به‌ڵام داخه‌كه‌ له‌وه‌ ده‌رناچێ كه‌ مامۆستای كورد هیچ ئاگاداریه‌کی له‌ په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رخ و سه‌رده‌می نیه‌ جا سه‌یره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و ڕێبازه‌ی خۆیشی به‌ كاری ده‌هێنێ به‌ سه‌رده‌می داده‌نێ, بۆ؟ چونكه‌ له‌و ڕێبازه‌ی كه‌ ئه‌و به‌كاری دێنێ نوێ تر شك نابات یاخود پێی نازانێ.
جا ئه‌رکی مامۆستا زۆر له‌وه‌ گرنگ تر و جه‌وهه‌ری تره‌ که‌ ئێمه‌ ده‌یزانین، چون ئه‌رکی مامۆستا که‌ په‌روه‌رده‌کردنه‌، با مامۆستاش چاک بزانێ که‌ په‌روه‌رده‌ په‌رجووه‌ (موعجیزه‌) ‌ واته‌ مامۆستا که‌سێکه‌ په‌رجوو‌ دروست ده‌کات.
هه‌روه‌كو ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزه‌ له‌م كورته‌ ڤیدیۆیه‌دا به‌ته‌واوی په‌رجویه‌تی په‌روه‌رده‌ و فێرکردن ده‌سه‌لمێنێ.

No comments:

Post a Comment

كۆمێنتت چیه‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌