Sunday, June 09, 2013

فێربوون به‌ كردار


فێربوون به‌ كردار

نوسینی: جۆن هۆڵت 
وه‌رگێڕانی: په‌شێو مه‌جید
 
فێربوون به‌ كردار

فێربوون به‌ كردار

زۆر له‌مێژ نابێ له‌و كاته‌وه‌ی كه‌ ده‌ستم كرد به‌ ژه‌نینی ئامێری چه‌لۆ. زۆر له‌ خه‌ڵكان ده‌یانگوت كه‌ ئه‌وه‌ی من ده‌یكه‌م "فێربوونی ژه‌نین"ی چه‌لۆیه‌، هه‌ر ئه‌م ووشانه‌ ئه‌و بیرۆكه‌ ده‌خاته‌ مێشك كه‌ دوو پڕۆسه‌ی زۆر له‌ یه‌كتر جیاواز له‌م كاره‌دا هه‌یه‌، ئه‌وانیش:
1) فێربونی ژه‌نینی چه‌لۆ و 2) ژه‌نینی چه‌لۆ ن، ئه‌و دوو خاڵه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نن كه‌ من پڕۆسه‌ی یه‌كه‌م ده‌ست پێ ده‌كه‌م تاكو ته‌واو ده‌بم، جا له‌و خاڵه‌ی كه‌ من له‌ پڕۆسه‌ی یه‌كه‌م وه‌ستام، پرۆسه‌ی دووه‌م ده‌ست پێده‌كه‌م. به‌ كورتی واتا، به‌رده‌وام ده‌بم له‌سه‌ر " فێربوونی ژه‌نین " تاوه‌كو "فێری ژه‌نین ده‌بم " ئینجا ده‌ست ده‌كه‌م به‌ " ژه‌نینی چه‌لۆ ". كه‌ گومانی تێدا نیه‌ ئه‌مه‌ بێ مانایه‌، چونكه‌ ئه‌م كاره‌ له‌ دوو پڕۆسه‌ پێكنایه‌ت به‌ڵكو یه‌ك پڕۆسه‌یه‌، ئێمه‌ فێری شتێك ده‌بین به‌ ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌، هیچ ڕێگا و پڕۆسه‌ی تر له‌ گۆڕێ نیه‌.

سه‌رچاوه‌: Chicken Soup for the Teacher`s Soul


2 comments:

  1. Good One Mamosta , Now I am reading lol

    ReplyDelete
  2. سوپاس بۆ خوێندنه‌وه‌ت كاك زمناكۆ

    ReplyDelete

كۆمێنتت چیه‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌