Sunday, June 23, 2013

دڵی مامۆستا

دڵی مامۆستا

ئامادەکردن و وەرگێڕان: پەشێو مەجید


دڵی مامۆستا

یەکەم جار، هەر کە فێرخواز ڕوو دەکاتە قوتابخانە، ئەو وەکو سندوقێکی تەلیسمی وایە کە پڕیەتی لە پارچەی بچوک بچوک، هەندێ لەو پارچانە شکاون و هەندێکیان شاراوەن و هەندێکی تریش خەریکە وون دەبن.

بەڵام دڵی پڕ سۆزی مامۆستایەک ئەم پارچانە ڕێکبخات و  لەگەڵ یەکیان بگونجێنێ و بە هانای ئەو مناڵەوە بچێ  بۆ ئەوەی یارمەتی بدات هێزی شاراوەی ناخی بدۆزێتەوە و ببێت بەو کەسەی کە خۆی دەیەوێت


ئامانج لە بون بە مامۆستا تەنها وانە وتنەوە و پێدانی  زانیاری نیە،کە ئەمە واتە دانانی چەند پارچەیەکی زیاتر  بۆ ناو سندوقەکە، بەڵکو کاری مامۆستا بە یەکەوەنانی ئەو پارچانەیە بۆ دروستکردنی شاکارێکی هونەری.

ئەو پڕۆسەیەش زۆر  هێدی و لە سەرەخۆیە. هەندێ لە قوتابیەکان لە چاو ئەوانی تر پێویستی زیاتریان بە یارمەتیە.  هەر قوتابیەکیش بە شێوەیەکی جیا کارێکە بە شێوە و ڕەنگی جیاواز.

یەکەم کاری مامۆستا دروستکردنی پۆلێکە، شوێنێک کە قوتابی تێیدا هەست بکات سەلامەتە، شوێنێک کە هەرگیز  هەست بەوە نەکات هەڕەشەی لێکراوە یاخود ترسی لە هەوڵدان هەبێت تێیدا، وە یاسای هەمیشەیش  شەفەقەت و مەرحەمەتە.

مامۆستا، قوتابیەکەی دەناسێت، دەزانێت ئەوکاتەی کە هەست بە ئاسایش دەکات  لەناخەوە و ئەوکاتەی کە خۆشەویستە و بەهادارە، دەتوانێ زیاتر و زیاتر تێبگات و وەربگرێ، متمانەی بەخۆی هەبێ و شانازی بەخۆیەوە بکات مامۆستا خۆی نمونەی مرۆڤی بەرزە و  کردەوەی چاک و ڕێزگرتنی ئەوانی تر دەڵێتەوە  ئەو فێرمان دەکات چۆن جەخت لە سەر  هێز بکەینەوە نەک لاوازی هەروەها چۆن هانی یەکدی بدەین و هاندەری یەکتر بین


مامۆستا ئەوەندە ئازادی بە قوتابی دەبەخشێ کە پێویستی پێیەتی ، بۆ ئەوەی  قوتابی بە خۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجام دا و بە خۆی بڕیاربدات،  هەر بۆیە قوتابی  وا فێردەبێت کە زیاتر هەست بە بەرپرسیاریەتی بکات و بتوانێ بە تەنیا هەڵ  بکات و بە تەنیا کاری خۆی ئەنجام بدات،  قوتابی وا فێربێت کە بە هێز بێت و  بە خۆی بۆخۆی بیربکاتەوە  ئەو تەلیسمەش کە لەناو سندوقەکەوە خەریکە شێوەدەگرێت ڕوویەکی گەش و ئەرێنی هەیە

No comments:

Post a Comment

كۆمێنتت چیه‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌