Sunday, July 28, 2013

بزاوتی گوله‌ن چیه‌؟

بزاوتی گوله‌ن چیه‌؟
په‌شێو مه‌جید

بزاوتی گوله‌ن كه‌ به‌ناوه‌كانی (بزاوتی خزمه‌ت) و (بزاوتی خۆبه‌خشان)یش ناوی ده‌ركردووه‌، دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوچه‌رخه‌، تۆڕێكی جیهانی كه‌سانی خۆبه‌خش له‌ ڕۆشنبیر و مامۆستا و قوتابی و بازرگان (بزنس مان) ه‌ ، كه‌ ئه‌مانه‌ خۆیان به‌ هه‌وادار و شوێنكه‌وته‌ی زانا و كه‌سایه‌تی توركی دیاری ئیسلامی جیهانی (محمد فتح لله گوله‌ن) ده‌ناسێنن. ئه‌مان به‌ بیرۆكه‌ و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م پیاوه‌ سه‌رسام بوینه‌ و خۆیان

Monday, July 01, 2013

تــــــــــــۆ

تـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــۆ     


ئه‌ی ئه‌ولاتر له‌ هه‌ركه‌سێ
ئێمه‌ له‌ چه‌پڵه‌ ڕێزان و خۆشی ده‌ربڕینی خۆمان بوین، به‌ڵام
بێ ئاگابوین له‌وه‌ی له‌ دڵی دایكێك چی ڕوو ده‌دات!! ئه‌م وێنه‌یه‌
له‌ ساتی ئاشكرا كردنی ئه‌نجامی ماسته‌رنامه‌ی هاوڕێی خۆشه‌ویستم
مامۆستا پشتیوان گیراوه‌، كه‌ ده‌ستی دایه‌گیانی ماچ كرد و ئێمه‌ش پیرۆزبایی
و هیوای سه‌ركه‌وتن
ئه‌ی شیرنتر له‌ زكری هه‌ر له‌ خوا ترسێ
هۆ باوانم، باوانی هه‌رچی مرۆڤی سه‌رزه‌مینه‌
جوانتر له‌ هه‌رچی مانای جه‌ماڵه‌ لای هه‌ركه‌سێ

هۆ نازه‌نین، چه‌نده‌ گه‌وره‌ی
میهربانیت سه‌رتاپای زه‌وی پۆشیوه
‌كام سه‌ركرده‌ و كامه‌ لێهاتوو و پیتۆڵه‌
كامه‌ی مه‌ردی گه‌رمه‌سێر و سه‌رما و سۆڵه‌
كام نه‌به‌ردی جه‌نگی ئاوه‌دان و چۆڵه‌
كامه‌ی خاوه‌ن هێزوبازوو، بیرمه‌نده‌ یا بیركڵۆڵه‌
له‌ به‌رده‌متا چۆكی له‌ زه‌ویا چه‌قیوه‌