Tuesday, August 06, 2013

إبن طوفه‌یل

إبن طوفه‌یل (1106 – 1185)

خه‌ڵکی ئه‌نده‌لوسیا (ئیسپانیا)یه‌... دکتۆر و بیریار بوه‌ ... وه‌کو دکتۆر له‌ غه‌رناته‌ ئیشی کردووه‌... وه‌کو نامه‌نوسی خه‌ه‌زێنه‌ بۆ  پارێزگار ئیشی کردووه‌ ... نوسینه‌کانی فه‌یله‌سوفه‌ کۆنه‌کانی یۆنانی خوێندۆته‌وه‌ ... فه‌لسه‌فه‌ی ئیشراقی په‌یڕه‌و کردوه‌ که‌ سوهره‌وه‌ردی (شێخی ئیشراق) دانه‌ری بووه‌. 


به‌ بۆچونی ئه‌م بیریاره‌ (إبن طوفه‌یل)، مرۆڤ ده‌توانێ به‌ عه‌قڵی خودا بدۆزێته‌وه‌. له‌ کاتێکدا وه‌حی و عه‌قڵیش ڕێبازێکی به‌ده‌ستهێنانی مه‌عریفه‌یه‌. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بیرکه‌یه‌ی بسه‌ملێنێ، ڕۆمانێکی فه‌لسه‌فی نوسی به‌ناوی (حه‌ی بن یقظان). حی نا وی مناڵێکی ساوای بچوکه‌ که‌ تاک و ته‌نیا له‌ دورگه‌یه‌ک دایه‌. گه‌وره‌ ده‌بێ و ده‌وروبه‌ری لێکجیا ده‌کاته‌وه‌ و له‌ کۆتایی خودا ده‌دۆزێته‌وه‌.
حه‌ی بن یقضان


(حه‌ی بن یقظان) ڕۆمانێکه‌ که‌ ته‌نها یه‌ک کاره‌کته‌ری هه‌یه‌ که‌ چه‌ندان سه‌ده‌ پێش ڕۆبنس کروسۆی دانیێل دێفۆو نوسراوه‌... نوسراوه‌کانی ئه‌و بیریاره‌ چاکه‌ بۆ زمانه‌کانی تری ڕۆژئاواش ‌ وه‌رگێڕدروان.

وه‌رگێڕان: په‌شێو مه‌جید

No comments:

Post a Comment

كۆمێنتت چیه‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌