Wednesday, September 24, 2014

هه‌فته‌ی كتێبی قه‌ده‌غه‌كراو

هه‌فته‌ی كتێبی قه‌ده‌غه‌كراو
په‌شێو مه‌جید



بۆنه‌یه‌كی ساڵانه‌یه‌ له‌ دوا هه‌فته‌ی مانگی سێپتێمبه‌ری هه‌مو ساڵێ له‌ وڵاتی ئه‌مریكا ئه‌گێردرێ، كه‌ تیایدا نوسه‌ر و خوێنه‌ر و كتێبفرۆش و په‌خشكار و بڵاوكار و *كتێبخانه‌وانه‌كان هۆشیاری له‌باره‌ی ئازادی خوێندنه‌وه‌ و بیركردنه‌وه‌ بڵاوئه‌كه‌نه‌وه‌ و ئاهه‌نگی ڕاجیایی و جیاوازیه‌كان ئه‌گێڕن. له‌م بۆنه‌ زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ئه‌كرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كتێبانه‌ی قه‌ده‌غه‌كراون و سانسۆریان له‌سه‌ر دانراوه‌، ده‌ستكه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانیان ئاسان بكرێ بۆ هه‌ر كه‌سێ ئه‌یه‌وێ بیانخوێنێته‌وه‌ و ئازادی ڕاده‌ربرین و ده‌ستكه‌وتنی زانیاری زه‌ق ئه‌كرێته‌وه‌. مافی ئازادی خوێندنه‌وه‌ و هه‌ڵبژاردن هه‌ڵقوڵاوی ده‌ستوری ووڵاتی ئه‌مریكایه‌ و له‌وێ ئاماژه‌ی پێدراوه‌. بیرۆكه‌ی ئه‌و یادكردنه‌وه‌یه‌ بۆ (جودیث كڕه‌گ)ی *كتێبخانه‌وانی چالاكوان ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵی 1982 دا بۆ یه‌كه‌م جار دوا هه‌فته‌ی مانگی سێپێتمبه‌ری هه‌مو ساڵێ بۆ ئه‌و بۆنه‌یه‌ دیاری كرا. به‌ گوێره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی كتێبخانه‌ی ئه‌مریكی، له‌و ساڵه‌وه‌ واته‌ له‌ ساڵی 1982‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا ١١،٣٠٠ (یازده‌هه‌زار و سێ سه‌د) كتێب به‌رهه‌ڵستی كراون.

ئه‌مانه‌ی‌ خواره‌وه‌ لیستی ئه‌و 10 ناونیشانه‌ن كه‌ له‌ساڵی 2013 جا قه‌ده‌غه‌ كراون.