Wednesday, September 24, 2014

هه‌فته‌ی كتێبی قه‌ده‌غه‌كراو

هه‌فته‌ی كتێبی قه‌ده‌غه‌كراو
په‌شێو مه‌جید



بۆنه‌یه‌كی ساڵانه‌یه‌ له‌ دوا هه‌فته‌ی مانگی سێپتێمبه‌ری هه‌مو ساڵێ له‌ وڵاتی ئه‌مریكا ئه‌گێردرێ، كه‌ تیایدا نوسه‌ر و خوێنه‌ر و كتێبفرۆش و په‌خشكار و بڵاوكار و *كتێبخانه‌وانه‌كان هۆشیاری له‌باره‌ی ئازادی خوێندنه‌وه‌ و بیركردنه‌وه‌ بڵاوئه‌كه‌نه‌وه‌ و ئاهه‌نگی ڕاجیایی و جیاوازیه‌كان ئه‌گێڕن. له‌م بۆنه‌ زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ئه‌كرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كتێبانه‌ی قه‌ده‌غه‌كراون و سانسۆریان له‌سه‌ر دانراوه‌، ده‌ستكه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانیان ئاسان بكرێ بۆ هه‌ر كه‌سێ ئه‌یه‌وێ بیانخوێنێته‌وه‌ و ئازادی ڕاده‌ربرین و ده‌ستكه‌وتنی زانیاری زه‌ق ئه‌كرێته‌وه‌. مافی ئازادی خوێندنه‌وه‌ و هه‌ڵبژاردن هه‌ڵقوڵاوی ده‌ستوری ووڵاتی ئه‌مریكایه‌ و له‌وێ ئاماژه‌ی پێدراوه‌. بیرۆكه‌ی ئه‌و یادكردنه‌وه‌یه‌ بۆ (جودیث كڕه‌گ)ی *كتێبخانه‌وانی چالاكوان ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵی 1982 دا بۆ یه‌كه‌م جار دوا هه‌فته‌ی مانگی سێپێتمبه‌ری هه‌مو ساڵێ بۆ ئه‌و بۆنه‌یه‌ دیاری كرا. به‌ گوێره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی كتێبخانه‌ی ئه‌مریكی، له‌و ساڵه‌وه‌ واته‌ له‌ ساڵی 1982‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا ١١،٣٠٠ (یازده‌هه‌زار و سێ سه‌د) كتێب به‌رهه‌ڵستی كراون.

ئه‌مانه‌ی‌ خواره‌وه‌ لیستی ئه‌و 10 ناونیشانه‌ن كه‌ له‌ساڵی 2013 جا قه‌ده‌غه‌ كراون.



1.       Captain Underpants  نوسینی : دهیڤ پیڵكی
هۆكار: زمانی قێزه‌ون، نه‌گونجاو بۆ ته‌مه‌نی دیاریكراو، شه‌ڕانگێز
2.       The Bluest Eye نوسینی: تۆنی مۆریسن
هۆكار: زمانی قێزه‌ون، جنسی، نه‌گونجاو بۆ ته‌مه‌نی دیاریكراو، شه‌ڕانگێز
3.       The Absolutely True Diary of a Part-Time Indian نوسینی: شێرمان ئه‌لێكسی
هۆكار: موخه‌ده‌رات/كحولی/جگه‌ره‌كێشان،
زمانی قێزه‌ون، ڕه‌گه‌زپه‌رست، جنسی، نه‌گونجاو بۆ ته‌مه‌نی دیاریكراو
4.       Fifty Shades of Grey نوسینی: ئی ئێل جه‌یمش
هۆكار: ڕووتی، زمانی قێزه‌ون، ڕای دینی، جنسی
، نه‌گونجاو بۆ ته‌مه‌نی دیاریكراو
5.       The Hunger Games نوسینی: سوزان كۆڵینز
هۆكار: ڕای دینی
، نه‌گونجاو بۆ ته‌مه‌نی دیاریكراو
6.       Bad Boy Can Be Good for A Girl نوسینی: تانیا لی ستۆن
هۆكار: موخه‌ده‌رات/كحولی/جگه‌ره‌كێشان، زمانی قێزه‌ون، ڕووتی، جنسی
7.       Looking for Alaska نوسینی: جۆن گرین
هۆكار: موخه‌ده‌رات/كحولی/جگه‌ره‌كێشان،
نه‌گونجاو بۆ ته‌مه‌نی دیاریكراو، جنسی
8.       The Perks of Being a Wallflower نوسینی: ستێفن چبۆسكی
هۆكار: موخه‌ده‌رات/كحولی/جگه‌ره‌كێشان، هاوڕه‌گه‌زبازی، جنسی،
نه‌گونجاو بۆ ته‌مه‌نی دیاریكراو
9.       Bless Me Ultima نوسینی: ڕودۆلفۆ ئانایا
هۆكار: سحر و جادو/شه‌یتانپه‌رستی، زمانی قێزه‌ون، ڕای دینی، جنسی
10.     Bone  نوسینی: جێف سمث
هۆكار: ڕای سیاسی، ڕه‌گه‌زپه‌رستی، توندوتیژی


* أمين المكتبة

No comments:

Post a Comment

كۆمێنتت چیه‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌