Tuesday, August 18, 2015

سه‌رۆك و شه‌ش كتێب و شازده‌ ڕۆژ

ئۆباما ئه‌م هاوینه‌ چی ده‌خوێنێته‌وه‌؟


چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌ ئێستا، كۆشكی سپی لیستی خوێندنه‌وه‌ سه‌رۆك ئۆبامای بڵاوكرده‌وه‌. له‌ ماوه‌ی  ١٦ ڕۆژی پشوی هاوینه‌ی ئه‌م ساڵی كه‌ له‌ باغی مارثا به‌سه‌ری ده‌بات، سه‌رۆك ئۆباما ٦ كتێبی داناوه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ كه‌ كۆی ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌و كتێبانه‌ ده‌كاته‌ ٢٧٢٥ لاپه‌ڕه‌. ئه‌و كتێبانه‌ كه‌ بریاره‌ بیانخوێنێته‌وه‌، ئه‌مانه‌ن:

·         "All That Is" ؛ نوسینی جه‌یمس سۆڵته‌ر.
·         "All The Light We Cannot See" ؛ نوسینی ئانثۆنی دۆیر، كه‌ خه‌ڵاتی په‌ڵتیزاری بۆ ئه‌و ڕۆمانه‌ی وه‌رگرت.
·         "The Sixth Extinction" ؛ نوسینی ئیلیزابێث كۆڵبێر، كه‌ ئه‌میش خه‌ڵاتی په‌ڵتیزاری ئه‌مساڵی پێ به‌خشرا.
·         "The Lowland" ؛ نوسینی جه‌مپا لاهیری.
·         "Between The World and Me" ؛ نوسینی تا-نێهیسی كۆۆتس.
·         "Washington: A Life" ؛ نوسینی ڕۆن چێرناو.


په‌شێو مه‌جید


سه‌رچاوه‌:

Tuesday, April 07, 2015

تاقیكردنه‌وه‌ی به‌ ستانداردكراو و له‌ به‌ها خستنی په‌روه‌رده‌

تاقیكردنه‌وه‌ی به‌ ستانداردكراو و له‌ به‌ها خستنی په‌روه‌رده‌

چی ڕوویدا له‌ ئه‌تلانتا، جۆرجیا؟
هه‌ندێ له‌ مامۆستایانی هه‌ندێ له‌ قوتابخانه‌ گشتیه‌كانی شاری ئه‌تلانتا له‌ ویلایه‌تی جۆرجیا به‌ ئامانجی یارمه‌تیدانی خوێندكاران و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی فێرگه‌، قۆپیه‌یان له‌ تاقیكردنه‌وه‌كان كردبو. یا ئه‌وه‌تا وه‌ڵامه‌كانیان بۆ خوێندكاره‌كانیان گۆڕیبو، یا وه‌ڵامیان به‌ فێرخوازان دابو. هه‌ربۆیه‌، دوای چه‌ندین دانیشتنی دادگا و لێكۆڵینه‌وه‌، ته‌واوی ئه‌و په‌روه‌رده‌كار و مامۆستایانه‌ ئازاد كران، غه‌یری 11یان نه‌بێ. كه‌ له‌ هه‌فته‌ی ڕابردو به‌ تۆمه‌تی تاوانی گه‌له‌كۆمه‌ك و ڕێكخراو، به‌ 20 ساڵ زیندانی حوكم دران.
پێوه‌ری هه‌ڵسه‌نگاندنی مامۆستای سه‌ركه‌وتوو و قوتابخانه‌ی سه‌ركه‌وتو پابه‌نده‌ به‌ ئه‌نجامی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌ به‌ ستانداركراوانه‌ی كه قوتابخانه‌ ئه‌نجامی ده‌دات. ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ش له‌لایه‌ن به‌شی په‌روه‌رده‌ ویلایه‌ته‌وه‌ داده‌نرێن و ده‌نوسرێنه‌وه‌. واته‌ مامۆستا و قوتابخانه‌ ڕۆڵیان له‌ دانانی پرسیار و تاقیكردنه‌وه‌كان نیه‌. ئه‌و مامۆستا و په‌روه‌رده‌كارانه‌ش به‌ نیازی به‌رزكردنه‌وه‌ ئاستی قوتابخانه‌ و مامۆستا، ئه‌و كاری قۆپیه‌كردنه‌یان ئه‌نجامداوه‌. كه‌ به‌ گه‌وره‌ترین ئابڕوچون به‌ قۆپیه‌كردن له‌ مێژووی ئه‌مریكا له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێ.
به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه‌،
ئایا زیندانی كردنی ئه‌و په‌روه‌رده‌كارانه‌ كارێكی دروسته‌؟
ئایا سزای تاوانی وا، 20 ساڵ حوكمی زیندانیه‌؟
ئایا په‌روه‌رده‌كاره‌كان قوربانی سیاسه‌تێكی ته‌ڵه‌یی نین؟
ئایا سزادانه‌كه‌ ته‌نها و ته‌نها په‌یوه‌سته‌ به‌ قۆپیه‌كردنه‌كه‌وه‌؟

ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌ ئه‌نجامیان داوه‌ كارێكی هه‌ڵه‌ و نائه‌خلاقیه‌، نوقته‌. به‌ڵام، له‌ كوێ ئه‌وه‌ ئه‌خلاقیه‌ كه‌ من بێ ئه‌وه‌ی هیچ حیسابێكم بۆ  توانست و لێهاتویی و كارامه‌یی تۆ كردبێ، پێوه‌رێك یا چه‌ند پێوه‌رێكم بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی تۆ دانابێ و بێم  له‌سه‌ر هه‌مان پێوه‌ر سزات بده‌م؟ ته‌ڵه‌كه‌ ئا لێره‌یه‌!
هه‌ر سزادانیان به‌و شێوه‌یه‌ شتێكه‌ جێی باوه‌ڕ نیه‌. هه‌روه‌كو جه‌نك ئۆیگور ده‌ڵێ، ده‌ركردنیان له‌ پیشه‌ی مامۆستایه‌تی شتێك ئاسایی و مه‌عقوڵه‌، به‌ڵام هه‌ر ده‌ستگیركردنیان (چ جای مه‌حكه‌مه‌ كردنیان) شتێكی له‌ عه‌قڵ به‌ده‌ره‌.
قۆپیه‌كردنی له‌و شێوه‌یه‌، له‌ چه‌ند ویلایه‌تێكی تری ئه‌مریكا ڕوویداوه‌، كه‌چی ئه‌مان ده‌ستگیركردن و مه‌حكه‌مه‌ كردنیان هه‌رگیز نه‌بینیوه‌. به‌ پێی ڕاپۆرتێكی گاردیان له‌ 40 ویلایه‌تی تر قوپیه‌ و ڕووداوی هاوشێوه‌ هه‌بوه‌!
له‌و 11 مامۆستایه‌ی كه‌ به‌ 20 ساڵ زیندانی حوكم دران، هه‌ر 11یان ڕه‌شپێستن. كۆی ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌و قۆپیه‌كردنه‌ تێوه‌گلابون، مامۆستا سپی پێستیشی تێدابون،
ئه‌ی، ئایا ئه‌وانیش به‌ 20 ساڵ زیندانی حوكم دران؟


بۆ زانیاری زیاتر، ئه‌و سه‌رچاوانه‌ بخوێنه‌وه‌